107.Almsgiving

  1. ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟
  2. که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت
  3. هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران
  4. جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك
  5. ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن
  6. ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن)
  7. (هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك