15.The Rock
- سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه
- ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا) ئاواته‌خواز ده‌بن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه
- (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سه‌ر گه‌رم و بێ ئاگایان بکات، سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر دێت)
- هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه که له‌و کاته‌دا نامه‌و کتێبێکی دیاری کراوی نه‌بووبێت
- هیچ میلله‌ت و گه‌لێك پێش کاتی دیاری کراوی له‌ناو بردنی خۆی ناکه‌وێت و (هه‌رگیز) دواش ناکه‌وێت
- (خوا نه‌ناسان به گاڵته‌وه به پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم) ده‌وت: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی
- ئه‌وه بۆچی فریشته‌ت بۆ نه‌هێناین ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیانیت (تا شایه‌تی له‌سه‌ر ڕاستی تۆ بده‌ن)
- (خوای گه‌وره‌ش بۆ په‌رچدانه‌وه‌یان ده‌فه‌رموێت) ئێمه فریشته دانابه‌زێنین ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و پشتگیری ڕاستی نه‌بێت، ئه‌و کاته‌ش (که دابه‌زین، خوانه‌ناسان) مۆڵه‌ت نادرێن و (له‌ناو ده‌برێن)
- به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه)
- سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو
- خوا نه‌ناسان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت
- ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان)
- له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن
- (ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)
- ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین
- سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له ئاسماندا چه‌ند خولگه‌یه‌کی گه‌وره‌مان به‌دی هێناوه بۆ ئه‌ستێره‌کان و ڕازاندوومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که به وردی ته‌ماشای ده‌که‌ن (تا گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌ربکه‌وێت)
- هه‌روه‌ها پاڕاستوومانه له (پیلان و ده‌ست درێژی) هه‌موو شه‌یتانێکی ڕه‌جم کراوو نه‌فرین لێکراو
- مه‌گه‌ر شه‌یتانێك به‌رز ببێته‌وه‌و به هه‌واڵێك بزانێت و بیدزێت، ئه‌وسا خێرا پارچه ئاگرێکی ئاشکرای بۆ ده‌کشێت و ته‌فرو تونای ده‌کات
- زه‌ویشمان ڕاخستووه، چیا‌و کێوه‌کانمان له‌سه‌ر داناوه، له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و به‌رو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست و دیاری کراو
- له‌سه‌ر زه‌ویشدا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه دابین کردووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن
- هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت
- (یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت)
- به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و مردنیش پێش ده‌هێنین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو جیهانین
- سوێند به خوا بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه، هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش
- به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی هه‌مووان کۆ ده‌کاته‌وه‌و بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته دانا‌و زانایه
- سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو
- په‌ریشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد که به وردیله کونه‌کاندا تێده‌په‌ڕێت
- یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو
- جا کاتێك ڕێك و پێك و ته‌واوم کرد، له‌و ڕۆحه تایبه‌تیه‌ی که من (به‌دیهێنه‌ری ئه‌وم)، پێمبه‌خشی، ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی ڕێز‌و به فه‌رمانی خوا)
- ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی ڕێزیان برد
- جگه له ئیبلیس (شه‌یتانی گه‌وره) سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت
- ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟
- شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟
- خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت
- به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی
- شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه
- خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت
- تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا)
- ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م
- بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه)
- خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م
- به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان
- بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی
- حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند ده‌رگاو چه‌ند به‌شێکه که ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان، به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی
- (له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان
- پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر
- له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن)
- هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن
- ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران)
- بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان)
- هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام
- کاتێك کتوپر خۆیان کرد به ماڵدا‌و وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌که‌یان) وتی: (ئێوه کێن؟) به‌ڕاستی ئێمه لێتان ده‌ترسین
- فریشته‌کان وتیان: مه‌ترسه (ئێمه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوین) و بێگومان ئێمه مژده‌ی (له دایك بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ ده‌ده‌ین
- ئیبراهیم وتی: ئایا مژده‌م ده‌ده‌نێ له کاتێکدا که ئاوا پیری یه‌خه‌ی پێگرتووم!.. جا به‌چی مژده‌م ده‌ده‌نێ؟
- فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی مژده‌ت ده‌ده‌ینێ، که‌واته نه‌که‌یت له‌و که‌سانه بیت که نائومێدن (له به‌خششه‌کانی خوا)
- ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نا‌ئومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر که‌سانێك که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن
- (ئینجا دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئه‌ی فریشته نێرراوه‌کان چ کارێکی گرنگتان به ده‌سته‌وه‌یه؟! (جگه له‌م مژده‌یه)
- فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی ئێمه نیردراوین بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزێکی زۆر تاوانبار
- به‌ڵام خانه‌واده‌ی لوط هه‌موویان ڕزگار ده‌که‌ین
- جگه هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌ڕاستی بڕیارمانداوه ئه‌ویش له ڕیزی تیاچووه‌کاندا بمێنێته‌وه چونکه بێ باوه‌ڕه
- ئینجا (دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیمیان به‌جێ هێشت، فریشته‌کان به‌ره‌و شاره‌که‌ی لوط ڕۆیشتن) کاتێك ئه‌و فرستادانه هاتنه ناو خانه‌واده‌ی لوط
- پێی وتن: (داوای لێبوردن ده‌که‌ین، جه‌نابتان کێن؟) به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی نه‌ناسراون
- دوای ئه‌وه‌ی فریشته‌کان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نه‌کات به‌ڵکو ئێمه هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تۆ ده‌تکردو ئه‌و بێ ڕه‌وشتانه گومانیان لێده‌کرد، بیهێنینه دی
- ئه‌مڕۆ ئیتر بۆ به‌رپاکردنی ئه‌و ڕاستیه هاتووین و بێگومان ڕاستیش ده‌ڵێین
- به‌شێکی شه‌و بمێنێت خۆت و خانه‌واده‌ت ده‌رچن و تۆ دوایان بکه‌وه، با هیچ کامتان ئاوڕ نه‌داته‌وه، بڕۆن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که فه‌رمانتان پێ ده‌درێت
- ئێمه نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا که به‌ڕاستی له کاتی به‌ره‌به‌یاندا دوای ئه‌وانه بڕاوه‌و ده‌یاریان نه‌ماوه
- ئه‌وسا خه‌ڵکی ناپوخت و بێ ڕه‌وشتی ئه‌و شاره (زانیان به میوانه به‌ڕێزه‌کان) هاتن (به‌گرمه‌و گاڵته‌وه‌و) مژده‌ی ناپوختیان به‌یه‌کتری ده‌دا
- لوط وتی: به‌ڕاستی ئه‌وانه میوانی منن و حه‌یای من مه‌به‌ن، شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن و ئابڕووم مه‌به‌ن
- له خوا بترسن و ڕیسوام مه‌که‌ن (له شه‌ڕواڵ پیسی کۆڵ بده‌ن)
- (شه‌ڕواڵ پیس و ناپوخته‌کان) وتیان: ئایا ڕێگری ئه‌وه‌مان لێ نه‌کردیت که حه‌قی که‌ست نه‌بێت و به‌رگری له که‌س نه‌که‌یت
- لوط وتی: ئا ئه‌وانه (ئافره‌تانی شار) هه‌موو وه‌ك کچی منن( ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌وانه‌تان لێ ماره ده‌که‌م، تا ئاره‌زووی خۆتان له ڕێگه‌ی دروستی خۆیه‌وه ئه‌نجام بده‌ن) ئه‌گه‌ر ئاماده بن
- (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) سوێند به گیانی تۆ ئه‌وانه له سه‌رخۆشی خۆیاندا بۆ گوناه له‌سه‌ر گه‌ردانیدا ده‌تلێنه‌وه
- جا هه‌ر له به‌ره‌به‌یاندا ده‌نگه سامناکه‌که‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن
- ئینجا شاره‌که‌مان ژێره‌و ژوور کرد‌و به سه‌نگگڵ به‌رد بارانمان کردن
- بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێك که په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن
- بێگومان ئه‌و شاره وێرانه ده‌که‌وێته سه‌ره ڕێیه‌کی به‌رده‌وامی کاروانچیانه‌وه( نیشانه‌ی خه‌شم و قینی خوایه له بێ ڕه‌وشتان، تا خه‌ڵکی تێفکرن)
- به‌ڕاستی له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئیمانداران (که هێزو ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بێ سنووره و له کاتی له‌باردا ده‌یخاته کار‌و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان و بێ ڕه‌وشتان و کاول ده‌کات)
- دانیشتوانی باخچه‌و باخ و باخاته‌کانیش (وه‌کو قه‌ومی لوط) سته‌مکار بوون
- ئێمه تۆڵه‌مان له‌وانیش سه‌ند، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌که به ئاشکرا دیارن(چیمان به‌سه‌ر هێناون)
- سوێند به‌خوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان به به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد(حجر: شوێنێکه له نێوان ته‌بووك و مه‌دینه‌دا، قه‌ومی ثهمود، تیادا ژیاوه)
- ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشین که‌چی ئه‌وان گوێیان پێنه‌داو پشتیان تێکرد
- ئه‌وانه له چیاکان‌دا خانووبه‌ره‌یان ده‌تاشی و، به ئاسووده‌ییه‌وه ژیانیان تێدا ده‌برده سه‌ر
- ئینجا ئه‌وانیش ده‌نگێکی سامناك و بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سه‌خت یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له به‌ره‌به‌یاندا
- ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان نه‌که‌وت و (له تۆڵه‌ی خوایی نه‌یپاڕاستن)
- ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندایه دروستمان نه‌کردووه، بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت (هیچ شتێك له دروست کراوان بێ مه‌به‌ست نیه، هیچ شتێك بێ ئامانج نیه..)، به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌تیش به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت و تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار) به‌شێوازێکی جوان چاوپۆشی بکه‌و لێبورده به (له ڕه‌فتاری نادروستی نه‌فامان)
- به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی به‌دیهێنه‌رێکی شاره‌زاو زانا‌و لێزانه
- سوێند بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه حه‌وت ئایه‌تمان پێداویت (که بریتی یه له سووره‌تی فاتحه) هه‌روه‌ها قورئانی گه‌وره‌و مه‌زنیشمان پێ به‌خشیوویت
- جا تۆ نه‌که‌یت چاوه‌کانت ببڕیته ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ندێك نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌رمان کردوون، خه‌فه‌ت مه‌خۆ لێیان (کاتێك ده‌بینیت شوێنی حه‌ق ناکه‌ون)، باڵی به‌زه‌یی نه‌وی بکه بۆ ئیمانداران (واته خۆشت بوێن و به‌سۆز به بۆیان)
- بڵێ: به‌ڕاستی من بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکراو دیارم (ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌ن سه‌رئه‌نجامی سامناك چاوه‌ڕێتانه)
- هه‌روه‌ك کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زانده سه‌ر به‌ش به‌شکه‌ران (که مه‌به‌ست جووله‌که‌و گاوڕه، باوه‌ڕ به هه‌ندێکی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی هه‌ندێکی ناکه‌ن، یاخود به‌شێکی زۆریان ده‌ستکاری کردووه)
- ئه‌وانه‌ی ڕایان ده‌رباره‌ی قورئان جۆراو جۆره، به هه‌ندێکی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و، هه‌ندێکی ناچێته مێشکیانه‌وه، یاخود هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن
- سوێند به په‌روه‌ردگارت پرسیار له هه‌موویان ده‌که‌ین به‌گشتی ( له بیر‌و باوه‌ڕی هه‌موویان ده‌کۆڵینه‌وه)
- له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد
- هه‌ر فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران
- ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان
- ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌کی تر بڕیار ده‌ده‌ن، جا له ئاینده‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن
- سوێند به خوا ئێمه چاك ده‌زانین که به‌ڕاستی دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن
- (جا له هه‌موو کاتێکدا، به تایبه‌ت له کاتی دڵ ته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه
- به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپهرسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت ( ئه‌و کاته ئیتر به‌یه‌ك جاریی ڕزگارت ده‌بێت له هه‌موو ناخۆشیه‌کان)